زایەڵە ـ زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،یه‌كێتی خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جێگه‌ی هیوای خه‌ڵك ده‌بێت و له‌ ساڵیادی یه‌كێتیدا ئه‌و به‌ڵێنه‌ نوێده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌وڵه‌كان بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك زیاتر ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر مام جه‌لال هه‌بوه‌ و ده‌یخه‌ینه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی،  چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌ له‌زوترینكاتدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت تاوه‌كو بتوانن ئه‌و گله‌ییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌ ئێستا به‌هۆی نه‌بونی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ بتوانرێت نه‌هێڵرێت و بتوانرێت رێڕه‌وی حوكمڕانیی له‌ هه‌رێمی كوردستان راستبكرێته‌وه‌.

کامەران کەریم